یاریزانێک لە ئینتەر یاخی دەبێت

PM:08:08:06/01/2026

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فراتێزی لە ئینتەرمیلان یاخی دەبێت و دەیەوێت روو لە خولی تورکی و یانەی گالاتاسەرای بکات.

داڤید فراتێزی ناوەڕاستکاری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بەهۆی کەمبوونەوەی خولەکەکانی یاریکردنی لە یانەکە، بە فەرمی داوای جێهێشتنی ڕیزەکانی نێراتزۆری کردووە و گڵۆپی سەوزی بۆ گواستنەوەی بۆ یانەی گەڵاتەسەرای تورکی لە مێرکاتۆی زستانەدا هەڵکردووە.

هەرچەندە پێشتر ئۆکان بوروکی راهێنەری یانە تورکییەکە وردەکارییەکانی رەتکردبووەوە و ئینتەریش نکۆڵی لە بوونی پێشنیازی فەرمی دەکرد، بەڵام ئێستا میدیا گەورەکانی ئیتاڵیا وەک سکای سپۆرت و سپۆرت میدیاسێت دووپاتیان کردوەتەوە کە پەیوەندییەکان دەستیان پێکردووە و یاریزانەکەش پەرۆشی خۆی بۆ تاقیکردنەوەی خولی تورکی نیشانداوە.

پێشنیازە نوێیەکەی گەڵاتەسەرای بریتییە لە گواستنەوەی فراتێزی بە خواستن بەرامبەر پێنج ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ بژاردەی کڕینەوەی بە 30 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام ئینتەر مەرجی ئەوەی داناوە کە دەبێت کڕینەوەی یاریزانەکە لە کۆتایی وەرزدا بە ناچاری بێت.

ئەم یاریزانە 26 ساڵانە لەم وەرزەدا تەنها لە چوار یاریدا وەک یاریزانی سەرەکی بەشداری کردووە و ئەگەر پەیوەندی بە یانە تورکییەکەشەوە بکات، ئینتەر بەهۆی کەمیی کاتی یاریکردنی نیازی نییە هیچ جێگرەوەیەکی بۆ بگوازێتەوە.