PM:05:08:06/01/2026
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلیک پێداگرە لەسەر گواستنەوەی گۆرێتسکا و داوای کردووە بە هەرشێوەیەک بێت بیگوازنەوە.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، جارێکیتر لیۆن گۆرێتسکای ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بووەتە ئامانجی بەرشەلۆنە و لە رادارەکانی یانە کەتەلۆنیەکەدایە.
سپۆرت دوپاتیکردووەتەوە، هانسی فلیکی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە داوای لە کارگێڕی یانەکەی کردووە بە هەر شێوەیەک بێت ئەو یاریزانە بگوازنەوە پێکهاتەکەی و رازیبکەن گرێبەستیان لەگەڵدا ئیمزابکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو یاریزانە بەنیاز نییە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن نوێبکاتەوە کە لە کۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت، وە ئامانجیشی ئەوەیە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات تا لە ژێر دەستی هانسی فلیک یارییبکاتەوە.
رونیشیکردووەتەوە، یانەی ناپۆلی و چەندین یانەی پریمەر لیگ گواستنەوەی ئەستێرە ئەڵمانیەکەیان کردووەتە ئامانج بەڵام ئەو یاریزانە چاوەڕێی ئۆفەری بەرشەلۆنە دەکات و دواتر داهاتووی خۆی یەکلادەکاتەوە.
خ . ک