لیستی ریاڵ مەدرید بۆ جامی سوپەری ئیسپانیا بڵاوکرایەوە

PM:04:28:06/01/2026

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیستی ریاڵ مەدرید بۆ جامی سوپەر بڵاوکرایەوە و مباپێ بەهۆی پێکانەوە بەشداری ناکات.

چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لیستی یاریزانانی یانەکەی بۆ بەشداریکردن لە جامی سوپەری ئیسپانیا بڵاوکردەوە کە لە وڵاتی سعودیە بەڕێوەدەچێت.

یانەی ریاڵ مەدرید لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێتەوە و ئەگەر بگات بە یاریی کۆتایی ئەوا بەرامبەر براوەی نێوان بەرشەلۆنە و ئەتلەتیک بلباو یارییدەکات.

لە لیستی یانەی شاهانە بۆ جامی سوپەری ئیسپانیا هەواڵێکی ناخۆشی بۆ هاندەرانی ریاڵ مەدرید تیادا بوو ئەویش دوورخستنەوەی کیلیان مباپێیە و ئەو یاریزانە بەشداری ئەو پاڵەوانێتییە ناکات.

هەریەکە لە ئەلیکساندەر ئارنۆڵد و دانی کارڤاخاڵ و دین هاوسنیش ناویان لە لیستەکەدا هەیە و بەشداری دەکەن لە جامی سوپەری ئیسپانیا لەگەڵ فێرلاند مێندی بەرگریکاری فەرەنسی.

یانەی ریاڵ مەدرید لە مێژوویدا 13 جار نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێناوە و کۆتا جاریش کە بووەتە پاڵەوان لە وەرزی 2023 بۆ 2024دا بووە.

خ . ک