PM:02:42:06/01/2026
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لەئەگەری رۆیشتنی بینتۆ بۆ وێستهام ئەوا نەسڕ هەوڵ بۆ گواستنەوەی شتیگن دەدات لە بەرشەلۆنە.
وێستهامی ئینگلیزی نزیکە لەوەی بەشێوەی خواستن گۆڵپارێزی نەسر بینتۆ بگوازێتەوە ریزەکانی، هەربۆیە کارگێری یانە سعودییەکە لە ئێستاوە بیر لە دیارییکردنی جێگرەوەی دەکەنەوە.
تۆری فیچاجێس ئاماژەی بەوەکردووە کە نەسڕ ئامادەن مارک ئەندرییە تیرشتیگنی ئەڵمانی بگوازنەوە و بیکە شوێنگرەوەی بینتۆ.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە یانە سعودییەکە ئامادەن 15 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بەرشەلۆنە بکەن لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لەو یاریزانەیان.
لەلایەکیترەوە شتیگن و بەرشەلۆنەش ئارەزووی جیابوونەوە دەکەن و پێشبینی دەکرێت لەچەند رۆژی داهاتوودا هەنگاوەکانی ئەم گرێبەستە زیاتر بەرەوپێش بچێت.
گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 423 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی لە 176 یاریدا گۆڵەکەی بەخاوێنی بهێڵێتەوە.