PM:02:10:06/01/2026
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینتەر میامی بەنیازن لە هاوینی داهاتوودا کۆکی و گریزمان لە ئەتلەتیکۆ مەدرید بگوازنەوە ریزەکانیان.
یانەی ئینتەر میامی هەوڵەکانیان بۆ زیاتر بەهێزکردنی تیپەکەیان دەست پێکردووە و بۆ ئەم مەبەستەش چاوییان لە کڕینی چەند ئەستێرەیەکی ئەوروپایە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە کە میامی هەردوو یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆکی و ئەنتوان گریزمانیان دیارییکردووە بۆئەوەی ئۆفەرییان پێشکەش بکەن.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە هەردوو یاریزانەکە پێویستن بۆتۆکمەکردنی تیپەکەیان، چونکە کۆکی دەتوانێت ناوەراستی یاریگا بەهێزتر بکات گریزمانیش زیادەیەکی باش بە هێڵی هێرشبردن دەبەخشێت.
لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی تەمەنی هەردوو یاریزانەکە زیاترە لە 30 ساڵ هەربۆیە ئەگەر هەیە بەم ئۆفەرەی ئینتەر میامی رازی ببن و بڕیار بدەن کۆتا ساتەکانی یارییکردنیان هاوشانی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی بێت.