PM:01:36:06/01/2026
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەی چێڵسی لیام رۆسینیۆریان وەک جێگرەوەی مارێسکا
دیارییکردوو و گرێبەستەکەشی لەگەڵ بلوز تا ساڵی 2032 بەردەوام دەبێت.
یانەی چێڵسی لە راگەیاندرواێکی فەرمیدا ئاماژەیان
بەوەکرد کەوا سەرکەوتووبوون لە رێیککەوتن لەگەڵ لیام رۆسینیۆری راهێنەر بۆئەوەی
سەرپەرشتی تیپەکەیان بگرێتە ئەستۆ و ببێتە جێگرەوەی ئینزۆ مارێسکا.
هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە رۆسینیۆر بۆماوەی شەش
ساڵ واتە تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2026 واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی لەگەڵ بلووز
کردووە.
لەلایەکیترەوە راهێنەرەکە ئاماژەی بەوەکرد کە زۆر دڵخۆشە
بەوەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی چێڵسی، چونکە خەونی منداڵی بووە.
وتیشی زۆر دڵخۆشم لەگەڵ ئەم تیمەدا کاردەکەم چونکە
یاریزانی زۆرباش و نایابی تێذایە کە دەتوانین بەکاری بە کۆمەڵ ئەنجامی باش
تۆماربکەین.
جەختی لەوەشکردەوە کە ئامانجێتی هاندەران شانازی بکەین
بەوەی کە ئەوان کێن و چەند تیپێکی تۆقێنەرییان هەیە.
راهێنەرە 41 ساڵانەکە پێشووتر سەرپەرشتی یانەکانی
ستراتسبۆرگ و برایتۆن و هاڵ سیتی کردووە .