جامی بریزبەین.. مێدڤیدێڤ بە بردنەوە لە فۆسکۆڤیچ گەیشتە قۆناغی 16

PM:01:19:06/01/2026

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی بریزبەین مێدڤیدێڤ بە بردنەوە لە فۆسکۆڤیچ سەرکەوتنی بۆ قۆناغی 16 بەدەستهێنا.

لە یارییەکانی قۆناغی 32ی جامی بریزبەین بۆ تێنسی سەرزەوی، دانێل مێدڤیدێڤی روسی بەرامبەر مارتۆن فوسکۆڤیچی هەنگاری یارییکرد.

مێدڤیدێڤ لە سەرەتای یارییەکەوە بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوت و کۆمەڵەی یەکەمی بە ئەنجامی شەش بە دوو گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

لە کۆمەڵەی دووەمیشدا، یاریزانە روسیەکە لەسەر ئاستە بەرزەکەی بەردەوام بوو، ئەو کۆمەڵەیەشی بە ئەنجامی شەش بە سێ کۆتاییپێهێنا، سەرەنجام یارییەکەی لە دوای یەک کاتژمێر و شەش خولەک بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە.

لە یارییەکانی تریشدا، دینیش شاپۆڤالۆڤی کەنەدی رووبەڕووی رافاێل کۆلینۆنی ئەمریکی بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی پێدۆڕاند، کامیرۆن نوری لە هۆمبێرتی بردەوە.

هەریەکە لە مێدڤیدێڤ و کۆلینۆن و کامیرۆن نوری سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا، فوسکۆڤیچ و شاپۆڤالۆڤ و هۆمبێرت ماڵئاواییانکرد.

خ . ک