ئەمشەو لە خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس رووبەڕووی ساسۆلۆ دەبێتەوە

PM:12:15:06/01/2026

76 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمشەو لە خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس رووبەڕووی ساسۆلۆ دەبێتەوە و رۆماش دەبێتە میوانی لیچی.

ئەمشەو یارییەکانی هەفتەی 19ی خولی ئیتاڵیا دەستپێدەکات و لە کاتژمێر 10 و 45 خولەکدا، یانەی یۆڤانتۆس لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی ساسۆلۆ.

یۆڤانتۆس کە بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندیدایە، دەیەوێت بە بردنەوەی ئەو یارییە زیاتر خۆی نزیبکاتەوە لە یانەی ناپۆلی کە لە پلەی سێیەمدا دەبینرێت.

یانەی ساسۆلۆش 23 خاڵی هەیە و لە پلەی 10یەمی ریزبەندیدایە، ئەگەر سێ خاڵی ئەم یارییە بەدەستبهێنێت دەچێتە پلەی حەوتەم.

پێش ئەو یارییەش لە کاتژمێر هەشت، یانەی رۆمای پلەی پێنجەم لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی لیچی دەبێتەوە و ئامانجی بردنەوەی ئەو یارییەیە تا لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی دوورنەکەوێتەوە.

خ . ک