AM:11:49:06/01/2026
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان
سیتی پێکانی گڤاردیۆڵی راگەیاند و ئاماژەیان بەوەکرد قاچی راستی شکاوە و پێویستی
بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییە.
پاش
ئەوەی یۆشکیۆ گڤاردیۆڵ لە یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر بە چیڵسی تووشی
پێکانبوو بەم هۆکارەش نەیتوانی درێژە بە تەواوکردنی یارییەکەی بدات.
لە
نوێترین پێشهاتدا یانەی مانچستەر سیتی راگەیاندرواێکیان لەسەر پێکانی ئەو
بەرگریکارە بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەیان بەوەکردووە کە یاریزانەکە قاچی راستی
شکاوە.
هەر
لەراگەیاندراوەکەدا هاتووە کە تیمی پزیشکی سیتیزن بڕیاریانداوە نەشتەرگەری
بۆگڤاردیۆڵ ئەنجام بدەن.
لەلایەکیترەوە
رۆژنامەی زەسەن ئاماژەی بەوەکردووە کە پێکانەکە یۆشکیۆ گڤاردیۆڵ سەختە و پێشبینی
دەکرێت ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.
ئەستێرە کرواتییەکە لەم وەرزە بەشداری 23 یاریی کردووە و
لەوماوەیەدا توانیوێتی دوو گۆڵ و پێنج ئەسیست تۆماربکات.