بایرن گرێبەستی کەین نوێ دەکاتەوە؟

AM:10:27:06/01/2026

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن میونشن بەنیازن گرێبەستی کەین تاوەکوو هاوینی ساڵی 2029 نوێ بکەنەوە و بۆماوەیەکی زیاتر پارێزگاری لە تواناکانی بکەن.

پاش ئەوەی گرێبەستی هاری کەین لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت، هەربۆیە بەرپرسانی تیپەکە ئامانجیانە ماوەکەی درێژ بکەنەوە.

رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەکردووە کە یانە باڤارییەکە بڕیاریی کۆتاییان داوە ئۆفەرێکی فەرمی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی گرێبەستی هێرشبەرەکە کە تاوەکوو ساڵی 2029یە دەخەنە بەردەستی.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە تاوەکوو ئێستا کەین بڕیاری کۆتایی نەداوە سەبارەت بەمانەوەی لە بایرن میونشن و پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی وەرز داهاتووی یەکلای بکاتەوە.

لەلایەکیترەوە یانە گەورەکانی ئەوروپا بەتایبەت مانچستەر یونایتد بەردەوام چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن و ئەگەر نیازی گەرانەوەی هەبێت بۆ پریمەرلیگ راستەوخۆ ئۆفەری فەرمی پێشکەش دەکەن.

ئەستێرە ئینگلزییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بەشداری 25 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 30 گۆڵ و سێ ئەسیست تۆماربکات.