PM:06:38:25/12/2025
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مۆناکۆ
نیازی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی فاتی نییە و یاریزانەکە رۆڵی زیاتری پێدەدرێت.
ئانسۆ
فاتی، هێرشبەری لاوی ئیسپانی کە لە هاوینی رابردوودا بە شێوەی خواستن و بە مافی
کڕینەوەی 11 ملیۆن یۆرۆ لە بەرشەلۆنەوە ڕووی لە یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی کرد،
سەرەتایەکی نایابی لەگەڵ یانە نوێیەکەی هەبوو و توانی لە پێنج یاری دەستپێکدا شەش
گۆڵ تۆمار بکات، ئەمەش وایکرد هاندەران وابیربکەنەوە کە ئەو یاریزانە گەڕاوەتەوە
بۆ سەر ئاستە بەرزەکەی جاران بەڵام بەهۆی پێکان و گۆڕان لە ستافی ڕاهێنەران و
گۆڕینی سیستەمی یاری یانەکە کە بووە هۆی کەمبوونەوەی خولەکەکانی یاریکردنی.
لە
چەند ڕۆژی ڕابردووشدا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە مۆناکۆ دەیەوێت لە گواستنەوەی
زستانەدا گرێبەستی خواستنی فاتی هەڵبووەشێنێتەوە و بیگەڕێنێتەوە بۆ کامپ نۆ، بەڵام
ئەم دەنگۆیانە بە تەواوی ڕەتکرانەوە و یانە فەڕەنسییەکە جەختی لەسەر ئەوە
کردووەتەوە کە زیاتر لە هەر کاتێک پێویستیان بەو هێرشبەرەیە، بەتایبەت دوای پێکانی
مینامینۆ کە بۆشاییەکی گەورەی لە پێکهاتەی تیپەکەدا دروست کردووە.
ئەندی ئۆنروبیای ڕۆژنامەنووس لە بەرنامەی ئێل
لارگێرۆ دووپاتی کردەوە کە هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی فاتی هیچ بنەمایەکی
نییە و یانەکە متمانەی تەواوی بە گەڕانەوەی ئەو یاریزانە هەیە بۆ ناو یاریگاکان
لە
ئێستادا سەرەڕای پێکانەکەی، باری دەروونی ئانسۆ فاتی جێگیرە و یانەی مۆناکۆش بە
گەشبینییەوە چاوەڕێی چاکبوونەوەی دەکات تا جارێکی دیکە ببێتەوە بە پارچەیەکی
سەرەکی لە پێکهاتەکەیان، بەمەش دۆسیەی گەڕانەوەی پێشوەختەی بۆ بەرشەلۆنە لە
زستاندا بە یەکجاری داخرا.