ئارسناڵ گابرێل خیسۆسی پێشکەشی ریاڵ مەدرید کردووە

PM:04:30:24/12/2025

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ خیسۆسی پێشکەشی ریاڵ مەدرید کردووە تا بیگوازێتەوە بەڵام ئەو بیرۆکەیە رەتکراوەتەوە.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی یەکێک لە هێرشبەرەکانی یانەکەی پێشکەشی یانەی ریاڵ مەدرید کردووە تا بیکاتە شوێنگرەوەی ئیندریک کە پەیوەندی بە یانەی لیۆنی فەرەنسیەوە کرد.

پێگەی دیڤینسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی ئارسناڵ لە رێگەی بەڕێوەبەری کارەکانیەوە گابرێل خیسۆسی هێرشبەری بەرازیلی یانەکەیان پێشکەشی یانەی ریاڵ مەدرید کردووە تا لە مێرکاتۆی زستانەدا بیگوازنەوە.

ئەو پێگەیە دوپاتیکردووەتەوە کە ئەو بیرۆکەیە دەستبەجێ لەلایەن چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری یانەی شاهانەوە رەتکراوەتەوە بەهۆی ئەوەی کە متمانەی بە هێرشبەرەکانی ئێستای هەیە و پێویستی بە یاریزانی نوێ نییە.

نوسیویەتی، یانە لەندەنیەکە دەیانەوێت بەو شێوەیە رزگاریان بێت لە هێرشبەرە بەرازیلیەکە بەهۆی ئەوەی کە مووچەیەکی زۆر وەردەگرێت لە کاتێکدا کەمترین خولەک یاریی پێدەکرێت بەهۆی دابەزینی ئاستی و پێکانی بەردەوامەوە.

خیسۆس لەم وەرزەدا بەشداری تەنها لە چوار یاریی ئارسناڵ کردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا کە سێ یارییان لە تایمی دووەمدا بووە، هیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردووە و ئەسیستی نییە.

خ . ک