PM:09:00:24/12/2025
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنز لیگی دووی ئاسیا نەسڕ بە پێنج گۆڵ بەرامبەر
بە گۆڵێک بردنەوەی
بەسەر زەورا بەدەستهێنا.
لە یارییەکی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگی دووی
ئاسیا، یانەی نەسڕی سعودی بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، رووبەرووی زەورای
عێراقی بووەوە، کە ئاکام هاشمی یاریزانی کورد، خاوەنی پێگەیەکی سەرەکییە لەو
یانەیەدا.
لە تایمی یەکەمی یارییەکە، یانە سعودییەکە کۆنترۆڵی
یاریگای کرد و لە خولەکەکانی 12 و 19 و 29 و 44، چوار جار تۆڕی گۆڵی جەلال
حەسەنیان هەژاند، گۆڵەکانیش کومان و ویسلی و عەمری و فیلێکس تۆماریانکرد.
لە تایمی دووەم، راستەوخۆ زەورا دوو گۆڕانکاری ئەنجامدا
و نەسڕیش گۆرانکاری بە کرسیتیانۆ رۆنالدۆ کرد، لە خولەکی 50 ئیبراهیم تۆمیوا
گۆڵێکی بۆ زەورا هێنایە بەرهەم، بەڵام دوای شەش خولەکیتر کومان گۆڵی دووەمی خۆی و
پێنجەم و کۆتایی
کەرنەڤاڵی گۆڵەکانی یانەکەی
نوسییەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر
بە گۆڵێک لە سودی نەسڕ کۆتاییهات، بەم ئەنجامە نەسڕ خاڵەکانی بۆ 18 خاڵ بەرزکردەوە
و یەکەمی کۆمەڵەکەی گرتووە، زەوراش بە نۆ خاڵ لە پلەی دووەمە.