PM:06:09:25/12/2025
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤۆڵتمادە
بە وردی هەوڵی بۆ خۆ گونجاندن داوە لەگەڵ نیوکاسڵ و نهێنی سەرکەوتنیشی ئاشکرابوو.
نیک ڤۆڵتمادەی
هێرشبەری تەمەن 23 ساڵانی ئەڵمانی، کە لە هاوینی ئەمساڵدا بە گرێبەستێکی گەورە و
بەرامبەر 75 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی شتوتگارتەوە ڕووی لە نیوکاسڵ یونایتد کرد، لە
یەکەم وەرزی دەرکەوتنیدا لە خولی ئینگلتەرا وەک وێنەیەکی گەشی خۆگونجاندن و
پێشکەوتنی خێرا دەرکەوتووە.
ئەم
هێرشبەرە گەنجە لە کۆی 23 یاری تا ئێستا توانیویەتی نۆ گۆڵ بۆ یانەکەی تۆمار بکات
و لە دوایین یاریشدا بەرامبەر چێڵسی بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ، سەلماندی کە توانایەکی
بەرزی هەیە بۆ کێبڕکێ لە توندترین خولی جیهاندا.
خۆگونجاندنی
ڤۆڵتمادە تەنها لەناو یاریگادا نەبووە، بەڵکو ئەو لە ڕێگەی شیکاری ڤیدیۆیی و
بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای درۆن بۆ ناسینی خاڵە بەهێز و لاوازەکانی، توانیویەتی
ئاستی خۆی بەرز بکاتەوە، هاوکات پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ ئیدی هاو و ستافی راهێنەران
دروست کردووە کە یارمەتیدەرێکی گەورە بوون بۆ گەشەی هونەری و دەروونی.
یەکێکی دیکە لە نهێنییەکانی سەرکەوتنی ڤۆڵتمادە،
بوونی هاوڕێیەکی نزیکیەتی لە ماڵەکەیدا کە لەگەڵ خۆی لە ئەڵمانیاوە هێناویەتی بۆ
ئینگلتەرا، ئەمەش وایکردووە لە دەرەوەی یاریگا هەست بە نامۆیی نەکات و بە تەواوی
سەرنجی لەسەر تۆپی پێ بێت.
ئێستا
ئەم یاریزانە ئەڵمانییە بووەتە خۆشەویستی هاندەرانی نیوکاسڵ و لە یاریگای سانت
جیمس پارک بەردەوام ناوی دەوترێتەوە، ڤۆڵتمادە نیشانی دا کە سەرەڕای تەمەنە
گەنجەکەی، دەتوانێت بەسەر فشاری گرێبەستە گرانبەهاکاندا زاڵ بێت و خۆی وەک یەکێک
لە هێرشبەرە دیارەکانی داهاتووی ئەڵمانیا و پریمەرلیگ بسەلمێنێت