ئایا رامۆس پەیوەندی بە ئەی سی میلانەوە دەکات؟

PM:04:35:25/12/2025

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رامۆس خۆی پێشکەشی میلان کردووە و یانە ئیتاڵییەکە ئامادەن بیگوازنەوە ئەگەر مەرجەکانی زۆر نەبێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی لا ڕیپبلیکای ئیتاڵی، بەڕێوبەری کارەکانی سێرجیۆ رامۆسی بەرگریکاری ئیسپانی، تواناکانی ئەو یاریزانەیان پێشکەش بە بەرپرسانی ئەی سی میلان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رامۆس دەیەوێت لە مانگی یەکدا بگەڕێتەوە ئەوروپا بۆ یارییکردن، میلانیش لە ئێستاوە لە گواستنەوەی زستانەدا بەدوای یاریزانێکی نوێی ناوەڕاستی بەرگریکاردا دەگەڕێت، بەمەرجێک گرێبەستەکە زۆر گران نەبێت بۆ خەزێنەی ڕۆسۆنێری.

باسی لەوەشکردووە، میلان بە وردی لە گرێبەستەکە دەکۆڵێتەوە، ئەگەر مەرجەکانی رامۆس ئاساییبێت و بزانن لەگەڵ کەشوهەوای یانەکە دەگونجێت، ئامادەن بیگوازنەوە.

سێرجیۆ رامۆس کە ئێستا تەمەنی 39 ساڵە، پێشتر کاپتنی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بوو، لە کاروانی وەرزشی لەگەڵ سەرجەم یانەکان، 850 یاریی ئەنجامداوە و خاوەنی 125 گۆڵ و 42 ئەسیستە.