مەحرەز: جەزائیر پاڵێوراوی سەرەکی بردنەوەی جامی ئەفریقا نییە

PM:12:39:25/12/2025

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مەحرەز پێیوایە جەزائیر پاڵێوراوی سەرەکی بردنەوەی جامی ئەفریقا نییە بەڵام دەبێت ئاستی بەرز پێشکەش بکەن.

ڕیاز مەحرەز، ئەستێرەی هەڵبژاردەی جەزائیر لە چاوپێکەوتنێکدا دوای یارییەکە وتی: هەمیشە گرنگە پاڵەوانێتییەکە بە باشی دەستپێبکەیت، سەرەتای یارییەکە گۆڵێکمان تۆمارکرد، بەڵام لە تایمی یەکەمدا وەک پێویست نەبووین.

وتیشی: لە تایمی دووەمدا ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد و لە کاتی گونجاودا گۆڵمان تۆمارکرد، ئەوەش گرنگترین شتە لە یارییە سەختەکان و لە سەرەتای پاڵەوانێتییەکەدا.

دەشڵێت: ئێمە تەرکیزمان هەیە و دەبێت کاری خۆمان بکەین، لە یاری دووەمدا دەبێت ئاستی خۆمان بەرز بکەینەوە و یەکگرتووتر بین ئەگەر بمانەوێت لە بورکینافاسۆ ببەینەوە.

مەحرەز جەختیشیکردەوە، ڕکابەرەکەی داهاتوو بەهێزترە، بۆیە دەبێت زۆر باشتر بین لە یاریگادا، سەرجەم رکابەرەکانی پاڵەوانێتییەکەش بەهێزن و ئێمە پاڵێوراوی سەرەکی نین بۆ بردنەوەی نازناوەکە.