لیڤەرپوول جێگرەوەی سەڵاحی دیارییکردووە

PM:12:03:25/12/2025

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوول داهاتووی سەڵاح یەکلادەکاتەوە و نزیکترین شوێنیش دوای رێدز خولی سعودییە کەریم ئەدیمیش بە شوێنگرەوەی دیارییکراوە.

لیڤەرپوڵ ئامادەکاری دەکات بۆ گفتوگۆی گرنگ و ڕووبەڕوو لەگەڵ بەڕێوبەری کارەکانی محەمەد سەڵاح کە لە ئێستادا بەهۆی بەشداریکردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی میسر لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە یانەکەی دوورکەوتووەتەوە.

بەهۆی پێکانی ئەلێکساندەر ئیساک پێشبینی دەکرێت سەڵاح لانیکەم تا کۆتایی ئەم وەرزە لە ئەنفێڵد بمێنێتەوە، هەرچەندە لیڤەرپوول تا ناوەڕاستی مانگی یەک بەبێ ئەو یاریزانە دەبێت، ئەگەر میسر بگاتە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، ناوی سەڵاح بە توندی پەیوەستە بە گواستنەوەی بۆ خولی پیشەگەری سعودیە لە ساڵی 2026، یان لە مانگی یەکی داهاتوو یان هاوینی داهاتوو.

چاوەڕوان دەکرێت دانوستانەکانی بەڕێوبەری وەرزشی رێدز لەگەڵ ڕامی عەباس داهاتووی سەڵاح دیاری بکات، لانیکەم تا کۆتایی وەرز دەمێنێتەوە، یان بگاتە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بۆ ئەوەی یاریزانەکە بەرەو شوێنێکی نوێ بڕوات.

لە لایەکی دیکەوە تۆڕی ئەنفێڵد بڵاویکردەوە، کەریم ئەدیمی یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند یەکێکە لەو ناوانەی کەلیڤەرپوول بیری لێدەکاتەوە بۆ جێگرەوەی ئەستێرە میسرییەکە.

تۆڕە ئینگلیزییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ بەڕێوبەری کارەکانی ئەو یاریزانە تەمەن 23 ساڵە ئەنجامدراوە، کە بەهای بازاڕەکەی نزیکەی ٢٠ ملیۆن پاوەندە.