جەلال حەسەن: رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی جیهانە

AM:10:41:25/12/2025

52 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جەلال حەسەن دوپاتیکردەوە کە رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی جیهانە و دڵخۆشبوون بە یارییکردن لەگەڵ ئەو کۆمەڵە ئەستێرە.

جەلال حەسەن، گۆڵپارێزی یانەی زەورای عێراقی دوای شکستیان بەرامبەر نەسڕ وتی: سەرەرای دۆڕاندنمان لە یارییەکە، بەڵام شانازی بە رووبەرووبوونەوەی نەسڕ و کریستیانۆ رۆناڵدۆ و یاریزانە گەورەکانی دیکەوە دەکەین.

دەڵێت: بێگومان شانازی دەکەم بە یاریکردن بەرامبەر ڕۆناڵدۆ، زۆربەی یاریزانەکانی یانەی زەورا هاندەری ڕیاڵ مەدریدن و ڕۆناڵدۆش بە نمونەی باڵای خۆیان دەزانن، کریستیانۆ باشترین یاریزانی جیهانە.

جەلال حەسەن دەشڵێت: ئێمە لە عێراق چ یاریزانان و چ هاندەرانیش سەیری خولی سعودیە و ئەستێرەکانی دەکەن و دڵخۆشین بەم یارییە، بە پێنج گۆڵ دۆڕاین، بەڵام ئاستمان خراپ نەبوو.

وتیشی: پیرۆزبایی لە یانەی نەسر دەکەم و هیوای بەختی باشتر بۆ جاری داهاتوو بۆ زەورا دەخوازم، ئێمە ئەم بابەتەمان داخستووە و دەست دەکەین بە بیرکردنەوە لە یاریی داهاتوو.