AM:10:05:25/12/2025
44 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خیسۆس پێیوایە ئاستێکی نایابیان پێشکەش
کردووە و جەختیکردەوە هۆکاری گۆڕانکاریپێکردنی رۆناڵدۆ دڵنیابوونەوە بووە لە
ئەنجامەکە.
دوای بردنەوەیان لە یانەی زەورا، خۆرخی
خیسۆسی راهێنەری یانەی نەسڕی سعودی رایگەیاند، توانییان
ئاستێکی نایاب پێشکەش بکەن، سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەی 28 ڕۆژ لە یارییە فەرمییەکان
دوور بوون، بەڵام کۆمەڵە یاریزانێکی دیاریان هەیە کە توانیان پێنج گۆڵ تۆمار بکەن.
وتیشی: هێزی
دەروونی زۆر و تەرکیز بووە هۆی ئەم سەرکەوتنە گەورەیە، باوەڕم وایە تیپەکە لە
قۆناغی داهاتوودا زۆر شت پێشکەش دەکات، بۆیە بڕیارمدا پشوو بە هەندێک یاریزان بدەم.
دەشڵێت: هەر زوو لە ئەنجامەکە دڵنیا بوومەوە، ئەوەش هۆکاری
گۆرانکاریپێکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو، عەمریش یاریزانێکی نایابە و دەتوانێت زۆر
پێشکەشی ئەم یانەیە بکات.
خیۆسس دوپاتیشیکردەوە، زۆر دڵخۆشە کە ئێستا چەند یاریزانێکی هەیە
کە بۆ هەڵبژاردەی سعودیە یاری دەکەن و لە قۆناغی داهاتوودا پاڵپشتی هەڵبژاردەکەیان
دەکەن.