کام یاریزان گرانترینە لە جیهاندا؟

PM:03:20:24/12/2025

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاماڵ و مباپێ و هالاند گرانترین یاریزانی جیهانن بە نرخی 200 ملیۆن یۆرۆ و ڤینیسیۆس سێیەمە.

پێگەی ترانسفێر مارکتی جیهانی نوێترین ریزبەندی گرانترین یاریزانانی جیهانی بڵاوکردەوە کە پەیوەستە بە ئاستیان لەسەرجەم یارییەکاندا لەگەڵ بچوکی و گەورەیی تەمەنی.

هەریەکە لە لامین یاماڵ و کیلیان مباپێ و ئێرلینگ هالاند بە نرخی 200 ملیۆن یۆرۆ لە پێشەنگی گرانترینەکانی جیهاندان بەشێوەیەک کە پێشتر تەنها یاماڵ گرانترین بوو بەڵام هەردوو ئەستێرە فەرەنسی و نەرویجیەکە نرخەکەیان بەرزبووەتەوە بەهۆی ئاستە نایابەکەیانەوە لەم وەرزەدا و نرخەکەیان هاوشێوەی ئەستێرەکەی بەرشەلۆنەی لێهاتووە.

نرخی جوود بێلینگهامی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ 160 ملیۆن یۆرۆ دابەزیوە و لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدایە، ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەرازیلیش بە نرخی 150 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی سێیەمدا ماوەتەوە.

پێدری ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە نرخەکەی 140 ملیۆن یۆرۆیە و لە پلەی چوارەمدایە، هەریەکە لە جەمال موسیالا و بوکایۆ ساکا و مایکل ئۆلیسێ بە نرخی 130 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی پێنجەمی گرانترین یاریزانانی جیهاندان.

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەر میامی نرخەکەی لە بازاڕی گواستنەوەی ئێستای یاریزاناندا 15 ملیۆن یۆرۆیە لە کاتێکدا نرخی کریستیانۆ رۆناڵدۆ 12 ملیۆن یۆرۆیە.

خ . ک