جامی عەرەب.. مەغریب گەیشتە یاریی کۆتایی

PM:08:31:15/12/2025

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یارییەکانی جامی عەرەب مەغریب لە ئیماراتی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی.

لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی عەرەب مەغریب ڕووبەڕووی ئیمارات بوویەوە.

لە تایمی یەکەمی یارییەکەدا هەردوولا بەبەهێزی دەستیان پێکرد و چەندین جار هێرشیان بردە سەر خانەی گۆڵی یەکتری تالە خولەکی 28 مەغریب گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.

پاشان ئیمارات هەوڵێکی زۆرییاندا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە، بەڵام سەرکەوتوونەبوون سەرئەنجام نیوەی یەکەم لەبەرژەوەندی مەغریب کۆتایی هات.

لە نیوەی دووەمدا بەهەمان شێوە یارییەکە بەردەوامبوو بەجۆرێک لە خولەکەکانی 83 و دوو کاتی زیادکراو مەغریب دوو گۆڵی تریان تۆمارکرد.

سەرئەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی مەغریب کۆتایی هات و گەیشتنە یاریی کۆتایی جامی عەرەب و ئیماراتیش ماڵئاوای کرد.