AM:01:02:15/12/2025
392 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەسەر ئەلاڤێس بەدەستهێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی 17ی خولی ئیسپانیا، ئەلاڤێس لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریاڵ مەدریدی کرد.
لە تایمی یەکەم، ریاڵ مەدرید باشتر بینرا و پاش چەند هەوڵێک لە خولەکی 24 گۆڵی پێشکەوتنیان لە رێگای کیلیان مباپێوە تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، دووبارە کۆنترۆڵی یاریگا لەدەستی کوڕانی ئەڵۆنسۆ بوو، بەڵام لە ئاکامی هێڕشێکدا لە خولەکی 69 کارلۆس ڤیسێنتی گۆڵی یەکسانی خاوەن یاریگای تۆمارکرد.
پاش ئەوەش هێرشەکانی ریاڵ بەردەوام بوون تاوەکو توانیان لە خولەکی 76 لەرێگای رۆدریگۆوە گۆڵی دووەم تۆمار بکەن.
سەرەنجامیش یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەبردنەوەی ریاڵ مەدرید کۆتایی پێهات و خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 39 خاڵ لە پلەی دووەم، ئەلاڤێسیش 18 خاڵی هەیە لە پلەی 12یەم.