ئەلێگری: بە یەکسان رازین و دەکرا بدۆڕێین

PM:10:46:14/12/2025

320 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلێگری دوپاتیکردەوە لە ئاستی یاریزانەکانی رازییە و دەیانەوێت لە چوار تیپی پێسشەوەی سێریا ئەی بن.

پاش یەکسانبوونیان لەگەڵ ساسولۆ، ئەلێگری راهێنەری ئەی سی میلان رایگەیاند، یارییەکی باشیان ئەنجامداوە بەرامبەر یانەیەکی بەهێز چونکە دەکرا لەجێی یەکسانبوون تووشی شکست ببنەوە، لە ئێستاشدا بیر لەم یارییە ناکەنەوە و سەرنجیان لەسەر یاری داهاتوویان دەبێت لە جامی سوپەر.

دوپاتیشیکردەوە، ئەو لە ئێستادا هیچ گلەیەکی لە یاریزانەکانی نییە و لە سێ تیپی یەکەمی خولی ئیتاڵیا دەمێننەوە، لە کۆتایدا ئامانجیان ئەوەیە لە چوار تیپی یەکەم بن و بگەنە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو.

جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، لەرووی بەرگرییەوە دەبێت خۆیان باشتر بکەن چونکە لە یارییەکەی بەرامبەر ساسولۆ گۆڵی دووەمیان زۆر بە ئاسانی لێ تۆمارکراوە.

راهێنەرەکەی میلان ستایشی ئاست و پێشکەوتنی نکۆنکۆی هێرشبەری کرد، ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارن پێکانی گابیا جددی نەبێت و یاریزانەکە بۆ ماوەیەکی زۆر لەدەستنەدەن.