PM:09:35:14/12/2025
392 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئەڵمانیا بایرن نەیتوانی لە ماینزی
پلەی کۆتایی بباتەوە و بە دوو گۆل لەگەڵیدا یەکسانبوو.
لە یارییەکانی هەفتەی 14ی خولی ئەڵمانیا، بایرن
میونشن لە یاریگای خۆیدا میوانداری ماینزی کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی خاوەن یاریگا دەستیان
بەسەر یارییەکەدا گرت و توانیشان لە خولەکی 27 گۆڵێک لە رێگای کارڵەوە تۆماربکەن، سەرەڕای
هێرشە زۆرەکانی بایرن بەڵام هەر لەو تایمە لە خولەکی دووی کاتی زیادکراو پۆتولسکی
ئەنجامەکەی بۆ ماینز یەکسانکردەوە و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، بایرن دووبارە بە هێرشبردن
دەستیپێکرد و ماینزیش بەرگری دەکرد، لە ئاکامی هێرشێکی هەڵگەراوەشدا کوڕانی میوان
لە خولەکی 67 گۆڵی دووەمیان لە رێگای جای سون لییەوە تۆمارکرد، بەڵام بایرن لە
خولەکی 87 گۆڵی یەکسانی تۆمارکرد لە رێی هاری کەینەوە بە لێدانی سزا.
سەرەنجامیش یارییەکە بە دوو گۆڵی یەکسان بۆ
هەردوولا کۆتایی پێهات، بایرن لە ئێستادا پلەی یەکەمی گرتووە بە کۆکردنەوەی 38 خاڵ
و بەجیاوازی نۆ خاڵ لە پێش لایپزیگی دووەمەوە، ماینزیش تەنها حەوت خاڵی هەیە لە
پلەی کۆتایی ریزبەندی.