خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە لە ئۆساسۆنای بردەوە و پێشەنگیی بەهێزترکرد

PM:10:39:13/12/2025

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا رافینیا سەرکردایەتی بەرشەلۆنەی کرد بۆ بردنەوەیان لە ئۆساسۆنا.

لە یارییەکی هەفتەی 16ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نو پێشوازی لە ئۆساسۆنا کرد.

تایمی یەکەم، هەرچەندە بەرشەلۆنە کۆنترۆڵی تۆپی گرتە دەست و بە فشارکردن یاریی دەکرد، بەڵام بەرگری بەهێزی یانەی میوان بەرپەرچی هێرشەکانی دەدایەوە، ئەو تایمەش بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

تایمی دووەم، بلاوگرانا ریزەکانی زیاتر یەکخستەوە و توانیان دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 70 و 86 لە رێگەی رافینیا تۆماربکەن، ئەو دوو گۆڵەش کۆتاییان بە ئەنجامی یارییەکە لە سودی بەرشەلۆنە هێنا.

بەم بردنەوەیە یانەی بەرشەلۆنە خاڵەکانی بۆ 43 خاڵ بەرزکردەوە و پێشەنگیی ریزبەندی گرتووە، یانەی ئۆساسۆناش خاوەنی 15 خاڵە و لە پلەی 16 دەبیندرێت و تەنیا دوو پلە لە ناوچەی دابەزین دوورە.