چارەنووسی رافینیا ئاشکرابوو

PM:02:25:10/12/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رافینیا وەرزی داهاتوو لە بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە و یانەکەش بەمانەوەی ئەو یاریزانە دڵخۆشن.

پاش ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا دەنگۆی رۆیشتنی رافینیا لە بەرشەلۆنە باس دەکرا بەتایبەت بۆ خولی سعودی یاخود یانەیەکی ئینگلتەرا بەڵام لە نوێترین پێشهاتدا رۆژنامەی سپۆرت ئەوەی ئاشکراکردووە کە یاریزانەکە لە بلەوگرانا دەمێنێتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بارسا ئەگەر پێویستیشی بە پارە بێت ئەوا بیر لەوە ناکاتەوە دەستبەرداری ئەو هێرشبەرەی ببێت، چونکە بڕوایان وایە هیچ یاریزانێک ناتوانێت هەمان رۆڵی رافینیا لە یاریگادا ببینێت.

لەلایەکیترەوە ئەو خۆشەوستییەی یاریزانەکە بۆ بەرشەلۆنە هەیەتی بووەتە هۆکارێکتر بۆئەوەی بەرپرسانی یانەکە بیر لە فرۆشتنی بەهیچ شیوەیەک نەکەنەوە.

ئەستێرە بەرازیلییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 12 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی چوار گۆڵ و سێ ئەسیست تۆماربکات.