چامپیۆنز لیگ... بایرن لە سپۆرتینگی بردەوە و ئۆڵمپیاکۆسیش شکستی بە ئەلماتی هێنا

PM:10:49:09/12/2025

332 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگ بایرن بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک لە سپۆرتینگی بردەوە و ئۆڵمپیاکۆسیش شکستی بە ئەلماتی هێنا.

لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ، بایرن میونشن لە یاریگای خۆیدا میوانداری سپۆرتینگی کرد.

لە تایمی یەکەم، سەرەڕای هەوڵە زۆرەکانی یانەی خاوەن یاریگا هیچ گۆڵێک نەبینرا و ئەو تایمە بە سپێتی کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، لە خولەکی 54 کیمیچ بە هەڵە گۆڵێکی بۆ سپۆرتینگ تۆمارکرد، پاش ئەوەش کوڕانی کۆمپانی لە هەوڵەکانیان بۆ گۆڵ کردن بەردەوام بوون تا لە خولەکەکانی 65 و 69 دوو گۆڵیان لەسەر یەک تۆمارکرد لەڕێی یاریزانان، گنابڕی و کارڵەوە.

دوای ئەوەش لە هەوڵەکانیان بەردەوامبوون تا لە خولەکی 77 لە رێی جۆناسان تاوە بۆ سێیەمجار تۆڕی گۆڵی سپۆرتینگیان هەژاند، سەرەنجامیش یارییەک بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەبردنەوەی بایرن کۆتایی پێهات و خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 15 خاڵ لە پلەی دووەم.

لە یارییەکی تریشدا، ئۆڵمیپاکۆس بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە کایرت ئەڵماتی هێنا و سێ خاڵی گرنگی وەرگرت.