بارودۆخی ئاراوخۆ بەکوێ گەیشتووە؟

PM:11:36:08/12/2025

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بارودۆخی ئاراوخۆ زۆر خراپە و ئەگەر هەیە بڕیاربدات چیتر یاریی بۆ بەرشەلۆنە نەکاتەوە.

پاش ئەوەی رۆناڵد ئاراوخۆ لە یاریی بەرامبەر بە چیڵسی کارتی سووری وەرگرت بەم هۆیەوە تووشی رەخنەیەکی زۆری هاندەرانی بەرشەلۆنە بوویەوە و ئەم هۆکارەش وای کرد کە بڕیاربدات ماوەیەک لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.

رۆژنامەی سپۆرت نوێترین پێشهاتی سەبارەت بە بارودۆخی ئەو یاریزانە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە بەرگریکارە لەڕووی دەرونیوە ئامادەنییە بۆ یارییکردن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئەگەر یاریزانەکە بەمشێوەیە بارودۆخی بەردەوامبێت ئەگەر هەیە بریاربدات چیتر بەدرێسی بەرشەلۆنەوە یاریی نەکات و لە گواستنەوەی زستانەدا ریزەکانی بلەوگرانا بەجێبهێڵیت.

لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی بەرشەلۆنە ناتوانن لە مانگی یەکدا یاریزانی نوێ بۆ جێگای ئاراوخۆ بگوازنەوە، چونکە لەڕووی داراییەوە بارودۆخیان باشنیە هەربۆیە ئەگەر هەیە چارەنووسی رۆناڵد ئاراوخۆ لە حوزەیرانی داهاتوودا یەکلای ببیتەوە.

ئەستێرە ئۆرۆگواییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 190 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 12 گۆڵ و حەوت ئەسیست تۆماربکات.