PM:11:06:08/12/2025
64 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆمپانی رایگەیاند دەیانەوێت راستەوخۆ بگەنە قۆناغی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکان و لویز دایزیش پێویستی بە پشووە.
ڤیتسن کۆمپانی پێش ڕووبەڕووبونەوەی سپۆرتینگ وتی کە بارودۆخی یاریزانەکانی زۆرباشە و سات لە دوای سات لە گەشەکردندان.
وتیشی بە بردنەوە لە سپۆرتینگ دەتوانن هەنگاوی باش لە گەیشتن بە قۆناغی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکان نزیک ببنەوە و هەرئەوەش ئامانجی سەرەکیمانە.
کۆمپانی جەختی لەوەشکردەوە کە لویز دیاز پێویستی بە پشووە چونکە بەشداری زۆرینەی یارییەکانی کردووە هەربۆیە ئەگەر هەیە لە سەری ساڵدا چەند رۆژێک لەگەڵیان نەبێت.
راهێنەرە بەلجیکییەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە سپۆرتینگ یانەیەکی باشن و بەتیابەت لە هێڵی بەرگری و بۆئەوەی سێ خاڵی یارییەکە ببەینەوە پێویستە بە ورییایەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین.