PM:08:42:08/12/2025
228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میڵیتاو تووشی پێکانێکی قورس بووە و سێ بۆ
چوار مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
ئیدێر میڵیتاوی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید
لە یاری رابردووی یانەکە بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ تووشی پێکان بوو لە رانیدا، بەهۆی
سەختی پێکانەکەشی دەستبەجێ برایە دەرەوەی یاریگا، لە ئێستاشدا ماوە دوورکەوتنەوەی
لە یاریگاکان راگەیەندراوە.
پاش پێکانەکەی یانەی ریاڵ مەدرید
راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا نووسیانە: دوابەدوای ئەو پشکنینانەی کە لەلایەن تیمی پزیشکی یانەکەوە بۆ میڵیتاو
ئەنجامدرا، دەرکەوتووە کە تووشی پچڕانی ماسولکەی رانی قاچی چەپی بووە، وە چاودێری
چاکبوونەوەی دەکرێت.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی ئارنا مۆبیڵ، پێکانەکەی
ئەستێرە بەڕازیلییەکە بریتییە لە پچڕانی ماسوولکەی بەشی دواوەی رانی و بە پێکانێکی
قورس دادەنرێت، کە بە شێوەیەکی ئاسایی یاریزانەکە پێویستی بە سێ بۆ چوار مانگ هەیە
بۆ گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان.
دوورکەوتنەوەی بەرگریکارە بەڕازیلییەکە
گورزێکی کوشندەیە بۆ ئەلۆنسۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید، چونکە یانەکە بە درێژای ئەم
وەرزە بەدەست کێشەکانی بەرگرییەوە دەناڵێنێت.