PM:06:49:08/12/2025
228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەتڵانتا نرخی ئیدەرسۆنی بە 50 ملیۆن پاوەند
دیاریکردووە و چەندین یانەی گەورەش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
بەگوێرەی راپۆرتێک کە ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئینسایدەری بڵاویکردووەتەوە، ئەو یانانەی ئارەزووی بەدەستهێنانی
واژۆی ئیدرسۆنی ئەستێرەی یانەی ئەتڵانتایان هەیە، لە نرخی یاریزانەکە
ئاگادارکراونەتەوە.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، یانە
ئیتاڵییەکە داوای قەرەبووی دارایی دەکات کە لە 50 ملیۆن پاوەند کەمتر نەبێت کە
دەکاتە 57 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەوەی ڕازی بێت بە فرۆشتنی ئیدرسۆن، وە تەنها لە هاویندا
دەستبەرداری دەبێت و لە مێرکاتۆی زستانەدا نایفرۆشێت.
یانەکانی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، وە لیڤەرپول و مانچستەر سیتی و نیوکاسڵ لەنێو ئەو یانانەدان کە
ئارەزووی بەدەستهێنانی توانانی ئیدێرسۆنی بەڕازیلی دەکەن.
ئیدرسۆن تەمەنی 26 ساڵە و وەک یاریزانی
ناوەڕاست یاری دەکات، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئەتڵانتا لە مانگی حوزەیرانی 2027
کۆتایی دێت، لەگەڵ یانەکەش لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 153 یاری ئەنجامداوە و تێیدا
خاوەنی 14 گۆڵی تۆمارکرد و پێنج ئەسیستە.