AM:11:09:05/12/2025
156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمۆریم رایگەیاند کێشەیان هەبووە
بەرامبەر وێستهام و بردنەوەش لەدەست خۆیاندا بوو بەڵام لەدەستیاندا.
دوای یەکسانبوونی یانەکەی بەرامبەر
وێستهام لە خولی ئینگلتەرا، رۆبن ئەمۆریمی راهێنەری مانچستەر یونایتد رایگەیاند،
لە ساتە وەختە گرنگەکانی یارییەکەدا کۆنترۆڵی یارییەکەیان لەدەستدا کە دەیانتوانی
باشتر بن.
ئەمۆریم دەڵێت، لە تایمی یەکەمدا ئاستمان
زۆر باش نەبوو بەڵام لە تایمی دووەمدا کۆنترۆڵی یارییمان کرد تا ئەو کاتەی گؤڵمان
تۆمارکرد بەڵام دواتر ئاستمان دابەزی و ئەوەش هۆکاری تۆمارکردنی گۆڵی یەکسانبوو
لێمان.
دەشڵێت، پێویست بوو بەچڕی زیاتر بەرگری
بکەین لەپێناو پاراستنی تۆڕی گۆڵەکەمان بەڵام چەند کێشەیەک هەبوو لە توانای
یاریزانەکاندا و بەو هۆیەش دوو خاڵی گرنگمان لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشدا، یەکێک لە کێشەکانمان
تۆپی درێژ بوو کە یانەی بەرامبەر زۆر نایابانە ئەو جۆرە پلانەیان جێبەجێ دەکرد،
چەند جارێک دەمانتوانی جیاوازیەکە زیاتر بکەین بەڵام یاریزانەکان سەرکەوتوو نەبوون
لە هەڵدانی تۆپەکان بە ماتیس کونها.
لە کۆتاییشدا دوپاتیکردەوە کە لە
ئەنجامەکە نیگەرانن چونکە هەموو شتێک لەدەستی خۆیاندا بووە، دەبێت لە یارییەکاندا
زیاتر زیرەک بن و سەرنجیان تەنها لەسەر بردنەوە بێت.
خ . ک