AM:09:33:05/12/2025
560 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو تیروپشکی مۆندیال رادەکێشرێت و
هەڵبژاردەکان دابەش دەکرێن بەسەر 12 کۆمەڵەدا.
بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر هەشت، تیروپشکی
مۆندیالی 2026 لە شاری واشنتۆنی وڵاتی ئەمریکا رابکێشرێت کە لەو پاڵەوانێتییەدا 48
هەڵبژاردە بەشداری دەکەن لە ساڵی داهاتوودا.
تا ئەم ساتە 42 هەڵبژاردە بە فەرمی
سەرکەوتنیان بۆ مۆندیالی 2026 بەدەستهێناوە، شەش هەڵبژاردەکەی تریش پێکهاتوون لە
چوار هەڵبژاردەی ئەوروپی و دوو هەڵبژاردەی تری جیهان بە لە قۆناغی پاشکۆدان.
مۆندیالی 2026 لە وڵاتانی ئەمریکا و
مەکسیک و کەنەدا بەڕێوەدەچێت و لە 16 شاری جیاوازی ئەو سێ وڵاتە یارییەکان
ئەنجامدەدرێن لە 11ی مانگی شەشی ساڵی داهاتوو دەستپێدەکات و یاریی کۆتاییش لە 19ی
مانگی حەوت بەڕێوەدەچێت.
لەو پاڵەوانێتییەدا 104 یاریی
ئەنجامدەدرێن بە شێوەیەک کە 72 یارییان لە قۆناغی کۆمەڵەکاندایە و 32 یارییش لە
قۆناغی 32 و قۆناغەکانی دواتردایە کە بە شێوەیەکی گشتی 40 یاریی زیاتر
ئەنجامدەدرێت لە چاو مۆندیالەکانی رابردوو کە ئەوەش پەیوەندی بە زیادبوونی ژمارەی
هەڵبژاردەکانەوە هەیە بۆ 48 هەڵبژاردە.
خ . ک