جامی عەرەب.. قەتەر یەکسانبوو

PM:09:57:04/12/2025

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یارییەکانی هەفتەی دووەمی جامی عەرەب قەتەر و سوریا بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک یەکسانبوون.

لە جامی عەرەب و لە یاریگای خەلیفەی نێودەوڵەتی و لە کۆمەڵەی یەکەمدا قەتەر بەراهێنەرایەتی لۆپیتیگی و سوریاش بەسەرکردایەتی خۆسێ لانای ئیسپانیا ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە.

لە تایمی یەکەمدا یارییەکە هاوسەنگبوو بەجۆرێک هیچ لایەکیان نەیانتوانی سوود لەو دەرفەتانە وەربگرن کە بۆیان دەرەخسێت، سەرئەنجام نیوەی یەکەم ئەنجام بە سپێتی کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا قەتەری میوانداری پاڵەوانێتییەکە باشتر دەرکەوت و چەندین هەلی مەترسی دارییان بردەسەر تۆڕی گۆڵەکەی ئیلیا هەدایای گۆڵپارێزی سوریا تا لە کۆتاییدا لە خولەکی 77 عەنابییەکانی قەتەر توانیان گۆڵی یەکەم تۆماربکەن.

پاشان سوریا هەوڵێکی زۆرییاندا ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە و تالە دواساتەکاندا و بە دیاریکراوی لە خولەکی 90 گۆڵێکی کوشندەیان تۆمارکردوو و یارییەکەیان گەراندەوە خاڵی سەرەتا.

سەرئەنجام یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتایی هات و هەردوولا بە یەک خاڵەوە یاریگای خەلیفەی نێودەوڵەتیان بەجێهێشت و بەم ئەنجامە سوریا بە چوار خاڵ لە پلەی دووەمدایە قەتەریش بە یەک خاڵ پلەی چوارەمی گرتووە.

لەلایەکیترەوە و لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵەدا تونس و فەلەستین بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان یەکسانبوون.