PM:02:31:18/11/2025
232 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مباپێ داوای 55 ملیۆن یۆرۆ لە پاریس سان جێرمان دەکات
وەک مووچە و پادشتی ساڵی کۆتایی و یانەکەش ئامادەنین پێشکەشی بکەن.
دادگای کاروباری کۆمەڵایەتی وڵاتی فەرەنسا لە ئێستادا
سەرقاڵی سکاڵای یانەی پاریس سان جێرمان و کیلیان مباپێیە.
رۆژنامەی لی پارسیان بڵاویکردووەتەوە کە کیلیان داوای
مووچە و پاداشاتە داراییەکانی ساڵی کۆتایی لە یانەی پاریس دەکاتەوە کە بڕەکەی پێک
دێت لە 55 ملیۆن یۆرۆ.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەرپرسانی یانە
فەڕەنسییەکەش بە تۆمەتی ئەوەی مباپێ بەڵێنی داوە بەشێوەیەکی خۆڕای لە یانەکەیان
نەڕوات بەهەمان شێوە سکاڵایان لەسەر ئەو یاریزانە تۆمارکردووە.
لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی بەڵێنی کیلیان مباپێ بە سەرۆکی یانەی پاریس سان
جێرمان تەنها زارەکی بووە و هیچ نوسراوێک لە نێوانیاندا نییە، هەربۆیە بە ئەگەرێکی
زۆرەوە دادگا کەیسەکە لە بەرژەوەندی یاریزانەکەی ئێستای ریاڵ مەدرید یەکلای
دەکاتەوە.