خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە بردنەوەی بەسەر سێلتا ڤیگۆ بەدەستهێنا

AM:01:05:10/11/2025

360 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بردنەوەی بەسەر سێلتا ڤیگۆ بەدەستهێنا و جیاوازیەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید کەمکردەوە.
لە هەفتەی 12ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی سێلتا ڤیگۆ بووەوە.
تایمی یەکەم بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە سودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات، گۆڵەکانی بەرشەلۆنە لیڤاندۆڤسکی دوو گۆڵ و لامین یاماڵ تۆماریانکرد، کارێرا و ئیگلیسیاس دوو گۆڵەکەی سێلتا ڤیگۆیان تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 73 لیڤاندۆڤسکی گۆڵێکی تری بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە سوودی خۆیان کۆتاییپێهێنا.
خ . ک