AM:12:42:10/11/2025
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئەرجەنتین بۆکا جونیۆر کلاسیکۆی لە ریڤەر پلێت بردەوە لە پلەی یەکەم مایەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی 15ی خولی ئەرجەنتین، بۆکا جونیۆرز میوانداری ریڤەر پلێتی کرد.
لە تایمی یەکەم، ئاستی هەردوو یانە وەک یەک بینرا بەڵام یانەی خاوەن یاریگا توانیان هەلێک بقۆزنەوە و لە خولەکی یەکی زیادکراوی تایمەکە لە رێگای زیبالۆسەوە گۆڵی یەکەم تۆماربکەن.
لە تایمی دووەم، کوڕانی بۆکا بەباشی دەستیان پێکرد و لە خولەکی 47 لەرێگای میگوێل مێرێنتێڵەوە گۆڵی دووەمیان تۆمارکرد و پاش ئەوەش هەوڵی تر بینرا بەڵام گۆڵی لێنەکەوتەوە و سەرەنجام یارییەکە بە بردنەوەی بۆکا جونیۆرز کۆتایی پێهات بە دوو گۆڵی بێوەڵام.
بەم ئەنجامەش بۆکا خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 26 و لە پلەی یەکەمی زۆنی ئەی دەبینرێت، ریڤەر پلێتیش 21 خاڵی هەیە لە پلەی شەشەمی زۆنی بی.