راهێنەری بایرن و پاریس باسی یارییەکەیان دەکەن

PM:11:59:03/11/2025

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی رایگەیاند هیوادارە ئاستێکی باش بەرامبەر بایرن پێشکەش بکەن و کۆمپانیش وتی یارییەکی قورس چاوەڕوانیانە.

لویس ئینریکی پێش ڕووبەڕووبونەوەی بایرن میونشن وتی دەبێت لە کۆتایی وەرزدا بڕیاری ئەوە بدرێت کام یانە باشترین تیپی ئەوروپایە.

وتیشی خشتەی ڕکابەرییەکانمان زۆر توند و قورسە، بۆیە دەبێت هەوڵبدەین لەم قۆناغەدا زۆرترین خاڵ کۆبکەینەوە، لە سێ یاریی یەکەمی ئەوروپادا هەمان شتمان کرد و دەمانەوێت بەردەوام بین لەو ئەنجامانە.

جەختی لەوەشکردەوە لەگەڵ هیچ یاریزانێکدا هیچ مەترسییەک ناکەن، عوسمان لە دوو یاری کۆتاییدا یاریی کردوە و بەدڵنیاییەوە بەرامبەر بایرن یاریی دەکات بەڵام نازانم چەند خولەک.

راهێنەرە ئیسپانییەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە هیواداریشە بەرامبەر بایرن میونشن بتوانن ئاستێکی جیاواز پێشکەش بکەن.

لەلایەکیترەوە ڤیتسن کۆمپانی ئاماژەی بەوەکرد بەرامبەر پاریس سان جێرمان ئەرکیان ئاسان نابێت چونکە ڕووبەڕووی تیپێک دەبنەوە هەڵگری نازناوەکەن.

وتیشی سەرسامی شێوازی یارییکردنی پاریسم کاتێک لەناو یاریگادا دەیان بینم بەڕوونی هەست بە تواناکانیان دەکەم.

کۆمپانی ئاماژەی بەوەکرد کە بێگومان هەموو کەس لە هەڵەکانی فێڕ دەبێت و کاتێک لە بێرنلی بووە هەڵەی زۆرتری لە ئێستا ئەنجام داوە.

راهێنەرە بەلجیکییەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە لە ئاستی سەرجەم یاریزانەکانی رازییە و بەتایبەت هێڵی پێشەوە بەردەوام ئەرکی خۆیان بەباشی جێبەجێ دەکەن.

لە کۆتاییدا راهێنەرەکە جەختی لەوەکردەوە کە ئامانجی گەورەیان هەیە و بێگومان تاوەکوو دواسات لە پێناو بەدەست هێنانی سەرجەم نازناوەکان دەجەنگن.