پێکهاتەی باشترینەکانی ساڵی 2025 بڵاوکرایەوە

PM:08:41:03/11/2025

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرەکانی جیهان پێکهاتەی باشترینەکانی ساڵی 2025ی بڵاوکردەوە و پشکی شێر بەر پاریس سان جێرمان کەوتووە.

لە راگەیاندرواێکی فەرمیدا فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرەکانی جیهان پێکهاتەی کۆتایی ساڵی 2025 ئاشکراکرد بەجۆرێک گۆڵپارێز پێک دێت لە جانلۆجی دۆنارۆمای ئیتاڵی.

لە هێڵی بەرگری هەریەکە لە نونو میندێز و ڤاندایک و ئەشرەف حەکیمی دەبیندرێن.

فیدراسیۆنەکە بۆ هێڵی ناوەراست هەریەکە لە پێدری و ڤیتینیا و بێلینگهام و پاڵمەری دەستنیشانکردووە.

لەلایەکیترەوە هێڵی هێرشبردن پێک دێت لە لامین یاماڵ و کیلیان مباپێ و عوسمان دیمبلی براوە خەڵاتی باڵۆن دۆر.

لە کۆتاییدا ئەوەی جێگەی سەرنجە ماوەی 20 ساڵە فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرەکانی جیهان هەڵدەستێت بە دەست نیشانکردنی باشترینەکانی ساڵ و بۆ ئەم ساڵیش پشکی شێر بەر پارس سان جێرمان کەوتووە چونکە توانیان نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ببەنەوە.