PM:10:10:03/11/2025 
        
      224 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
ئەنچیلۆتی لیستی یاریزانەکانی بەرازیلی بۆ دوو یاریی
داهاتوو بەرامبەر بە سەنگیال و تونس بڵاوکردەوە.
کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل لە ئێستاوە
لیستی یاریزانەکانی بۆ دوو یاریی داهاتووی سامبا بەرامبەر بە سەنگال و تونس
بڵاوکردەوە و بەجۆرێک گرنگترین گۆڵپارێزەکان برتین لە ئیدرسۆن و بینتۆ.
بۆ هێڵی بەرگری کارلۆ گرنگترین یاریزانەکانی بانگێشت
کردووە کە برتین لە مێلیتاو و گابرێل و مارکینیۆس و ساندرۆ و دانیلۆ و ویسلی و
پاولۆ هینریکی.
راهێنەرەکە بۆ پێگەی ناوەراست هەریەکە لە کاسمیرۆ و
گیمارێش و فابینیۆ و پاکوێتای بانگێشت کردووە.
هێڵی هێرشبردن پێک
دێت لە کونها و لویز هینریکی و ڤینیسیۆس و جواو پیدرۆ و ئیستیڤاو و ڤیتۆر رۆکی و
رۆدریگۆ و ریچارلیسۆن.
وابریارە لە دوو یاریی ئامادەکاریدا بەرازیل لە رۆژانی
15ی مانگ و 18 مانگ ڕووبەڕووی سەنگال و تونس ببێتەوە.