رۆناڵدۆ: من لە میسی باشترم

PM:11:38:03/11/2025

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ رایگەیاند میسی لەو باشتر نیە و لەوانەشە لە کاتی وازهێنانی فرێمسک لە چاوەکانی بێت چونکە خۆشەویستییەکی زۆری بۆ ئەم وەرزشە هەیە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ پێرس مۆرگان ئەوەی ئاشکراکرد کە هەفتەی رابردوو نەبووە بە کەسێکی ملیاردێر بەڵکوو دەمێکە گەیشتووە بەو سامانە.

وتیشی لیۆنێل میسی هەرگیز لەو باشتر نییە و لەهیچ کاتێکیشدا ئەو بڕیارە نادات کە لیۆ لەو نایابتربێت لەو.

سەبارەت بە لێدوانی واین رۆنی کە وتبووی میسی باشترە کریستیانۆ وتی ئاساییە وابڵی بەڵام من لەگەڵیدا هاوڕانیم.

ئەستێرەکەی مادێرا ئەوەی ئاشکراکرد کە بەدڵنیاییەوە لەساتی وازهێنانی لە یاریی تۆپی پێ فرمێسک لە چاوەکانی دێت، چونکە خۆشەویستییەکی زۆری بۆ ئەم وەرزشە هەیە و بڕیاری وازهێنانی کارێکی ئاسان نابێت.