سڵۆت و ئەلۆنسۆ باسی یارییەکەیان دەکەن

PM:11:10:03/11/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سڵۆت رایگەیاند بەرامبەر ریاڵ مەدرید ئەرکیان ئاسان نابێت و ئەلۆنسۆیش وتی بەتەواوی بۆ ئەم یارییە ئامادەن.

ئارنی سڵۆت پێش ڕووبەڕووبونەوەی ریاڵ مەدرید وتی سۆبۆسلای یاریزانێکی زۆرباشە و بەردەوام لەناو یاریگادا جیاوازی دروست دەکات.

وتیشی پەیامم بۆ هاندەرانی لیڤەرپوڵ ئەوەیە بەهەموو هێزییانەوە لەسەرەتایی یارییەکەوە تاوەکوو کۆتایی پشتگیریمان بکەن، چونکە یارییەکی ئاسانمان لەبەردەمدا نییە.

راهێنەرە هۆڵەندییەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە نایەوێت بڕیار لەسەر ئەوە بدات کە ئایا ئەلۆنسۆ چی بۆ ریاڵ مەدرید کردووە بەڵام ئاماژەی بەوەکرد کە کارلۆ ئەنچیلۆتی دەستکەوتی باشی بۆ بەدەست هێناون.

سەبارەت بە گەرانەوەی ئارنۆڵد بۆ یاریگای ئەنفێڵد وتی بێگومان پێشوازییەکی گەرمی لێدەکەم و هیواداریشم هاندەرام بەهەمان شێوە کاردانەوەیان هەبێت بەرامبەری.

لەلایەکیترەوە چابی ئەلۆنسۆ وتی دەمانەوێت کۆنترۆڵی یارییەکە بکەین و هێزی خۆمان نیشان بدەین.

ئاماژەی بەوەشکرد کە بێگومان مباپێ کەسی یەکەمی لێدانە سزاکانی ریاڵ مەدریدە بەڵام هەندێک کات یاریزانەکان لەناو خۆیان رێک دەکەون ئەوەش زۆر ئاساییە و لە داهاتوویشدا ڕوودەداتەوە.

ئەلۆنسۆ جەختی لەوەکردەوە کە هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ڤینیسیۆس نیە و ئەوەی لە ماوەکانی رابردوو ڕوویدا چارەسەرکراوە.

لە کۆتاییدا چابی ئەلۆنسۆ ئەوەی ئاشکراکرد کە بێگومان بۆ ئەم ڕووبەڕووبونەوە گرنگە ئامادەن و یارییکردن لە ئەنفێڵدیش چێژی خۆی هەیە.