PM:10:34:02/11/2025
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیا
بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە ئێڵچی هێنا و خاڵەکانی بوون بە 25
خاڵ.
لە یارییەکانی هەفتەی
11یەمی خولی ئیسپانیا، بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئێڵچی کرد.
لە تایمی یەکەم،
بەرشەلۆنە هەر بەزووی دەستی خۆی وەشاند و لە خولەکەکانی نۆ و 11 دوو گۆڵیان لە
رێگەی یاریزانان، لامین یاماڵ و فێرمین لۆپێزەوە تۆمارکرد، پاش ئەوەش یانەی میوان
لە خولەکی 42 لە رێگەی رافا میرەوە جیاوازییەکەیان بۆ گۆڵێک کەمکردەوە و ئەو
تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم،
بەرشەلۆنە لە سەرەتاوە دووبارە باشتر بینران و لە خولەکی 61یش لە رێگەی راشفۆردەوە
گۆڵی سێیەمیان تۆمارکرد، پاش ئەوەش کوڕانی ئێڵچی چەندین هەوڵیاندا بۆ گۆڕینی
ئەنجامەکە و چەندین هێرشیشیان برد بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام یارییەکە بە
سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەبردنەوەی بەرشەلۆنە کۆتایی پیهات.
بەم ئەنجامەش، بەرشەلۆنە
خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 25 خاڵ و لە پلەی دووەم دێت، ئێڵچیش 14 خاڵی هەیە لە پلەی
نۆیەم.