PM:12:54:03/11/2025
236 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید پلانی گواستنەوەی مارک گێی دادەنێت
بە شێوەی بێبەرامبەر لە هاوینی داهاتوو.
بە گوێرەی زانیارییەکانی زە سەن، یانەی ریاڵ
مەدرید وەک ستراتیژی خۆی لە گواستنەوەی یاریزاندا، بە هێمنی زەمینەسازی بۆ
بەهێزکردنی بەرگری داهاتوو دادەنێت.
یانە ئیسپانییەکە بە وردی چاودێری بناغەی کریستاڵ
پاڵاس دەکات، کە مارک گێیی بەرگریکاری ئینگلیزییە، بە ئامانجی گواستنەوەی لە
هاوینی 2026 بە شێوەی بێبەرامبەر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ رێککەوتنێکی فەرمی
بوونی نییە، کریستاڵ پاڵاس دەجەنگێت لەپێناو پاراستنی بەرگریکارەکەی، بەڵام ریاڵ
مەدرید بە ستراتیژییەکی بەهێز و پلانی تەواو دەچێتە پێشەوە بۆ ئەنجامدانی ئەو
گرێبەستە.
مارک گێی تەمەنی 25 ساڵە، لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی
لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس کۆتاییدێت و دەبێتە یاریزانێکی ئازاد، نرخیشی لە بازاڕی
گواستنەوە 50 ملیۆن یۆریە.