PM:09:20:03/11/2025 
        
      100 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
لە خولی بژاردەی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا تراکتۆر توانی
بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە شورتە بباتەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی چواری خولی بژاردەی یانە پاڵەوانەکانی
ئاسیا شورتەی عێراقی بووە میوانی تراکتۆری ئێرانی.
لە تایمی یەکەمدا خاوەن ماڵ باشتربوون بەجۆرێک توانیان
لە خولەکی 26 لەرێگەی مەهدی تورابی گۆڵی یەکەم تۆماربکەن.
هەرچەندە یانە عێراقییەکە هەوڵێکی زۆریدا بۆ گەراندنەوەی
ئەنجامی یارییەکە بەڵام سەرکەوتوونەبوون سەرئەنجام نیوەی یەکەم لە سودی تراکتۆر
کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا یارییەکە بەهەمان سیناریۆ بەردەوامبوو
بەجۆرێک هیچ لایەکیان نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن.
سەرئەنجام بەم تاکە گۆڵە یارییەکە لە بەرژەوەندی تراکتۆر
کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێناو و بە هەشت خاڵ لە پلەی سێیەمدان و
شورتەش بە یەک خاڵ پلەی 11ی گرتووە.