PM:08:44:02/11/2025
240 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کیڤۆ دوپاتیکردەوە بردنەوەکەیان زۆر گرنگە
بووە و گۆڵ تۆمارنەکردنی لاوتارۆش ئاساییە.
پاش بردنەوەیان لە دوا خولەکەکان بەرامبەر
هیلاس ڤیرۆنا، کیڤۆی راهێنەری ئینتەر میلان رایگەیاند، وەک دەبینن جلەکەی گۆڕیووە
چونکە لەبەر کاردانەوەی پاش گۆڵەکە چاکەت و پانتۆڵەکەی دڕاوە، ئەو یارییانەی کە
هێندە سەخت دەبن بردنەوە تێیدا قورسە لەبەر ئەوەش پێویستە بەو جۆرە ئاهەنگ بگێڕێت.
گۆڵی یەکەمی ئینتەرمیلان لەڕێی جوڵەیەکی مەشق پێکراوەوەبوو؛ راهێنەرە
لەو بارەیەوە وتی: من دژی ئەوە بووم، ئەگەر بە شێوەیەکی خراپ جێبەجێ بکرایە، دەکرا
لە هێرشی پێچەوانەدا گۆڵمان لێ تۆماربکرێت، بەڵام دڵخۆشم کوالێتییەکەی باشمان هەیە،
کاتێک چالهانئۆغڵو تۆپەکە دەنێرێت بۆ هەر شوێنێک کە بیەوێت و زێلینسکی بەو شێوەیە
گۆڵ تۆمار دەکات.
جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، پاش گۆڵی یەکەم ئاستیان دانەبەزی بەڵام تیپی
بەرامبەر پێویستیان بە گۆڵ هەبووە لەبەر ئەوەش هێرشیان بردووە، وە تیپەکەی ئەو دوو
هێرشی مەترسیداریشی هەبووە.
سەبارەت بە لاوتارۆش وتی: هەفتەیەکە گۆڵی
تۆمارنەکردووە بەڵام لە برۆکسل گۆڵی تۆمارکرد، مارتینێز سەرکردەیەکی ڕاستەقینەیە
بۆ هەمووان، ئاسان نییە سێ رۆژ جارێک یاری بکات، وە کارەسات نییە ئەگەر بۆ ماوەیەک
گۆڵ تۆمارنەکات، چونکە هەمیشە بە زەحمەت کاردەکات و شەڕ بۆ تیپەکە دەکات.