PM:08:05:03/11/2025 
        
      124 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
فیۆرێنتینا دەیەوێت
پیۆلی دەستلەکاربکێشێتەوە بەڵام راهێنەرەکە داواکەی رەتکردووەتەوە.
		
ستیفانۆ پیۆلی کە ئەم
وەرزە گەڕاوەتەوە بۆ خولی ئیتاڵیا سەرکردایەتی یانەی فیۆرێنتینا دەکات، یانەکە
بەهیوای ئەوەبوون پیۆلی هەمان درەوشاوەیی میلان لەگەڵیاندا دووبارە بکاتەوە، بەڵام
بۆچوونەکانیان پێچەوانەبووەتەوە و یانەکە پاش تێپەڕبوونی 10 هەفتە تەنها چوار خاڵی
کۆکردووەتەوە و لە پلەی 19یەم دەبینرێت.
		
بەگوێرەی زانیارییەکانی
پێگەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، بەرێوەبەرانی یانەکە لەگەڵ راهێنەرەکە کۆبوونەتەوە و
داوایان لێکردووە دەستلەکاربکێشتەوە بەڵام پیۆلی رەتیکردووەتەوە و تەنها بەوە
رازییە ماوەی گرێبەستەکەی کەمبکاتەوە کە بۆ ماوەی سێ ساڵە.
		
لە ئێستاشدا بەڕێوبەرانی
یانە ئیتاڵییەکە ناچارن راهێنەرە ئیتاڵییەکە دووربخەنەوە لە پێگەکەی بەو جۆرەش
دەبێت بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدەن، وە میدیا ئیتاڵییەکان باس لەوەشدەکەن
وا بڕیارە راهینەری تیپی دووەمی فیۆرێنتینا بە شێوەیەکی کاتی جێگەی پیۆلی بگرێتەوە.