مان یو و تۆتنهام کێبڕکێی لاوێک دەکەن

PM:06:29:03/11/2025

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان یونایتد و تۆتتهام هەوڵی گواستنەوەی برانتوایت دەدەن و ئیڤەرتۆنیش 70 ملیۆن پاوەندی دەوێت.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی پێگەی کاوت ئۆفساید، یانەکانی مانچستەر یونایتد و تۆتنهام بەوردی چاودێری دۆخی جارد برانتوایتی بەرگریکاری یانەی ئیڤەرتۆن دەکەن و دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، شەیتانە سوورەکان ئەو یاریزانە ئینگلیزییە بە یاریزانێکی سەرەکی دەبینن لە پرۆسەی بنیاتنانەوەی هێڵی بەرگری، یانە لەندەنییەکەش بەرگریکارە 23 ساڵانەکە بە گونجاو دەبینن بۆ سیستەمی تۆماس فرانکی راهێنەر و هەرووەها پێویستیان بە بەرگریکارێکی ناوەڕاستی پێی چەپ هەیە.

ئەوەش پشتڕاستکراوەتەوە، تۆفیز بەهای برانتوایتی بە 70 ملیۆن پاوەند دیاریکردوە و ئامادەنییە لەو بڕە کەمتر بیفرۆشێت.

بەرگریکارەکە، لە مانگی یەکی ساڵی 2020ەوە یاری بۆ ئیڤەرتۆن دەکات و گرێبەستی ئێستای ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەی تا هاوینی 3030 بەردەوام دەبێت، بەپێی ئەو زانیارییانەی پێگەی ترانسفێرمارکێتیش بڵاویکردووەتەوە، بەهای ئەو یاریزانە لە بازاڕدا 50 ملیۆن یۆرۆیە.