PM:11:33:02/11/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
جەنەوا ڤیێرای دوورخستەوە و دی ڕۆسیش یەکێکە لە پاڵێوراوەکان بۆ بوون بە راهێنەڕی یانەکەیە.
یانەی جەنەوا شەممە رایگەیاند، دوای دەستپێکی
خراپی وەرزی 2025-2026، پاتریک ڤیێرایان لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە
دوورخستووەتەوە، چونکە لە کۆی نۆ یاری خاوەنی هیچ بردنەوەیەک نەبوون و سێ یەکسان و
شەش شکستیان هەبووە.
رۆبێرتۆ مۆرگیتا و دۆمینیکۆ کریسیتۆ وەک راهێنەری
کاتی بۆ یارییەکەی جەنەوا بەرامبەر ساسۆلۆ لە رۆژی دووشەممە دیاریکران، یانەکەش
دەیەوێت بە زووی راهێنەرێکی هەمیشەی دیاریبکات.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت،
چەند بژاردەیەک بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی جەنەوا لەبەرچاو گیراون، هێشتا
مۆرگیتا و کریسیتۆ وەک کاندیدی هەمیشەیی دوور نەخراونەتەوە، بەڵام دی رۆسی
راهێنەری پێشووی یانەی رۆما یەکێکە لە پاڵێوراوە بەهێزەکان.
هەروەها ناوەکانی وەک،ڕافایل پالادینۆ، پاوۆلۆ
ڤانۆلی و لوکا گوتی لە لیستی بژاردەکانی جەنەوادان.
دی رووسی پێشتر ئەزموونی راهێنەرایەتی رۆمای هەیە
لە خولی ئیتاڵیا و لەگەڵ یانەکە 30 یاری راهێنەر بوو تێیدا 14 بردنەوە و نۆ یەکسان و حەوت دۆڕانی هەبوو.