PM:12:12:03/11/2025
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یامال لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و گەیشتوونەتە
ئەو ئەنجامەی پێویست بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری ناکات.
ئاشکرایە لە ماوەی رابردوو، لامین یامال،
ئەستێرەی تەمەن 18 ساڵی یانەی بەرشەلۆنە تووشی پێکانێک بوو، بەهۆی ئەو پێکانەوە لە
چەندین یاریی یانەکەی لەم وەرزەدا بێبەش بوو.
بەپێی سەرچاوە و وتەی پزیشکەکان، پێکانی هێرشبەرە
ئیسپانیەکە لە ناوچەی بەشی پێشەوەی حەوزە، ئەو شوێنەی کە سک و ران بەیەکدەگەن کە
بە فتق ناسراوە، تیایدا ئازارێکی بەردەوام لەخۆدەگرێت کە کاریگەری لەسەر ئاستی دەروونی
و جەستەیی یاریزان دروستدەکات.
لە نوێترین پشهاتدا، رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی
بڵاویکردووەتەوە، یامال لە جێگای پێکانەکەی ئازاری نەماوە، بۆ ئێستا یاریزانەکە و
یانەکە بیر لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری ناکەنەوە.
باسی لەوەشکردووە، ئەستێرە ئیسپانییەکە لە لایەن
پزیشکانی یانەکەی چاودێری بەردەوام دەکرێت، هەروەها پزیشکەکان لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە
لە گفتوگۆدان، بۆ ئەوەی لە ئەگەری هاتنە پێشەوەی هەر بارودخێک یان سەرهەڵدانەوەی
پێکانەکە رێوشوێنی پێویست بۆ یامال بگیرێتەبەر.